٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی تیمی دوناڵد ترامپ بۆ KDP.info قسە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن - KDP.info - پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی و ئەندامی تیمی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ دەڵێت، ئەمەریکا پەیوەندیی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

پرۆفیسۆر د. گابرییەل ساوما، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەگەر خوێندنەوەیەکی مێژوویی بکەین بۆ پێوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کورد، دەتوانین ناوی لێ بنێن لەگەڵدابوون و، بە شێوەیەکی هاوسەنگ پشتیوانیی حوکمی زاتییان کردووە، ئەوەندەی لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمەریکا بگونجێت.''

ساوما گوتی: "ئەمەریکا پەیوەندیی باشی لەگەڵ کوردستان هەیە و لە سەردەمی هێنری ئەلفرێد کیسنجر و دواتریش لە وەزیرەکانی تری دەرەوە هەر پەیوەندیی باشیان هەبووە."

ساوما گوتیشی: "لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم ئەمەریکا بە شێوەیەکی تەدریجی کەوتە شوێنی بریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەک وڵاتێکی کاریگەر و بەڕاستییش دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا و کورد پەیوەندییان هەبووە و ئەمەریکا لە دەستپیکی ساڵەکانی حەفتای سەدەی رابردوو گرینگی بە کورد داوە."

ئەندامی تیمەکەی دۆناڵد ترامپ گوتیشی: "هێزەکانی کورد بە پێشمەرگە و هێزەکانی تریشەوە توانییان بە هاوکاریی ئەمەریکا داعش تێک بشکێنن و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە."

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار