٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی: مۆڵەت بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەی خانووی گوند و کۆمەڵگاکان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دوای ڕاگرتنی تێکدان و دروستکردنەوەی خانوو لەنێو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکاندا، وەزیری شارەوانی بڕیاری دا ئەو شوێنانەی نەخشەی کەرتییان ھەیە مۆڵەتی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەی خانوویان پێ بدرێت.

کوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی شارەوانی بڕیارەکەی دەرکردووە و ئاراستەی شارەوانیی کردووە بۆ جێبەجێکردنی، بەڵام ھێشتا نەکەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای ڕاگرتنی نۆژەنکردنەوە، یانیش سەرلەنوێ دروستکردنەوەی خانووی نێو حەرەمی گوند و کۆمەڵگاکانە کە پێشتر ڕاگیرابوو."

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی جەختی کردەوە: "بەپێی بڕیاری وەزیری شارەوانی، ھەموو ئەو خانووانەی دەکەونە نێو حەرەمی گوند و کۆمەڵگان و نەخشەی کەرتییان ھەیە ڕێگەیان پێ دەدرێت کار بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەیان بکەن."

کوردۆ شابان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لەو شوێنانەی نەخشەی کەرتییان ھێشتا بۆ دیاری نەکراوە، شارەوانی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار پەلە دەکات بۆ دیاریکردنی نەخشەی کەرتیی ئەو شوێنانە تا ئەوانیش سوودمەند بن لە بڕیاری حکوومەت بۆ دەستکاریی خانووەکانیان.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار