"له ڕێگای لێدانی چه‌ند بیرێكه‌وه كێشه‌ی بۆنی ئه‌و غازه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه بەسه‌ر هه‌ولێردا دێت"

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و زبڵدانه‌ی ده‌كه‌وێته كانی قرژاڵه چه‌ند بیرێكی ئاو لێ ده‌درێت.
مه‌سعوود كاڕه‌ش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕی چل و هه‌شت ملیۆن دینار بۆ لابردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌و زبڵه خه‌رج كراوه كه ده‌كه‌وێته لای كانی قرژاڵه و تێیدا چه‌ند بیرێكی ئاو لێ ده‌درێت و مه‌ترسیی ئه‌و غازه ناهێڵێت كه له زبڵه كۆكراوه‌كەوە ده‌رده‌چێت و زۆر جاریش بۆنی ناخۆشی بەسه‌ر هه‌ولێردا تێ ده‌په‌رێت."
ده‌شڵێت: "له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌شت بیرمان لێ داوه، ئه‌گه‌ر پێویستی به بیری زیاتریش بێت ئه‌وه هه‌ر لێی ده‌ده‌ین تا كۆتاییی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه و نه‌مانی بۆنه‌كه و مه‌ترسیی غازه كیمیاییه‌كە."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ڕۆژانه له هه‌ولێر زیاتر له دوو هه‌زار تۆن زبل كۆ ده‌كرێته‌وه و بەهۆی قه‌یرانی دارایی و زۆریی تێچووی پڕۆژه‌كەوە تا ئێستا نه‌توانراوه ڕیسایكلین بكرێت، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به كۆمپانیایه‌ك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری له‌و كێشه‌یه ڕزگارمان بێت."
هێدی كاكه‌یی




