هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئافره‌تان له عێراق و یه‌مه‌ن كرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/8/24، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له خاتوو دینا زۆربا، به‌رپرسى نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئافره‌تان له عێراق و یه‌مه‌ن كرد.
له دیدارێكدا كه له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تی په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و خاتوو د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌میندارى گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵاى كاروبارى خانمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماده‌ی بوون، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و ڕێژه‌ی ئافره‌ت له‌ناو په‌رله‌مان و ڕۆڵیان له لیژنه‌كاندا و، بوونی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئافره‌تان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌كانی ژنان و ئافره‌تانی كوردستان خسته ڕوو و ڕایشیگه‌یاند: "پشتیوانی و پشتگیریی هه‌موو جۆره پڕۆژیه‌ك ده‌كه‌ین بۆ یه‌كسانیی جێنده‌ری و فه‌راهه‌مكردن و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ئافره‌تان كه به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بێ و ڕۆڵ و پێگه‌ی دیاری خۆیان هه‌بێت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا و له ڕابردوو و ئیستاش هه‌میشه ئافره‌تانی كوردستان له‌ناو كایه سیاسی و كارگێڕییه‌كاندا ڕۆڵیان پێ دراوه".
پاشان خاتوو دینا زۆربا، به‌رپرسى نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئافره‌تان له عێراق و یه‌مه‌ن، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "كار ده‌كه‌ین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كسانیی جێنده‌ری و مافه‌كانی ئافره‌تان به‌وه‌ى ڕۆڵی زیاتریان هه‌بێت و مافه‌كانیان پارێزراوتر بێت، خۆشحاڵیی خۆیشی ده‌ربڕی كه له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوى ئافره‌ت له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هەن و ڕۆڵیان پێ دراوه و كار ده‌كه‌ن".




