كوێستان ئه‌كره‌م: مه‌له‌فی 30 ساڵ له‌مه‌وپێشمان سووتاون

هەڵەبجە -KDP.info- له هێرشی كۆمه‌ڵێك گه‌نج له هه‌ڵه‌بجه به ناوی خۆپێشاندان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و باره‌گای لقی 12ی پارتی، دوو به‌شی گرنگی هه‌ڵگرتنی دۆسیه و هونه‌ریی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه سووتاون و دۆسیه‌ی 30ی ساڵ له‌وەپێش له‌ناو چووە.
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بینای شاره‌وانی به‌كامڵی زیانی به‌ر كه‌وتووه، ته‌واوی دەرگا و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كان شكێندراون، دوو به‌شی گرنگی ناو شاره‌وانیش سووتێندراوه، دۆسیه‌ی پێش ساڵی 1988 سووتاون".
كوێستان ئه‌كره‌م ده‌ڵێت: "له‌ناو بینای شاره‌وانی به‌شی هونه‌ری و به‌شی گه‌نجینه كۆگایه‌كی گه‌وره‌یه و دۆسییه‌كانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی تێدا بووه، سووتێندراون، به‌شێكی دۆسیه‌كان هی پێش تاوانی كیمیابارانی شاره‌كه‌یه له ساڵی 1988، ئێمه چه‌ند ساڵێكه ده‌توانین داتاكان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ین، پێشتر به شێوه‌ی دۆسیه بووه، ئه‌مشه‌و تاكو به‌ره‌به‌یان دۆسیه‌کان سووتاون، هه‌رچه‌ند ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه‌یان ده‌كووژانده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دۆسیه‌كانەوە له‌ژێره‌وه ئاگری ده‌گرته‌وه".
ئه‌كره‌م ده‌ڵێت: "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ داوای خۆپێشانده‌ران و ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزارین نه‌وه‌ك به‌م شێوه‌یه زیان به‌ر دامه‌زراوه‌كان بگه‌یه‌ندرێن، ئێمه به‌رده‌وام پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان هه‌یه، به‌م شێوه‌یه داوای ماف ناكرێت".
ئەکرەم گوتیشی: "بینای شاره‌وانی كامێرای چاودێریی پێوه‌یه دوای ڕێووشوێنه ئه‌منیه‌كان سكاڵای یاسایی‌ی خۆمان تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژی تر ناتواندرێت ده‌وام له شاره‌وانی بكرێت".
له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو بۆ سه‌ر باره‌گای حزب و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 12ی پارتی و بینای پۆلیس و قایمقامییه‌ت و دادگا و پۆلیسی هاتوچۆ و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، بینای بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ به‌ته‌واوه‌تی سوتێندراوه، چه‌ند به‌شێكی شاره‌وانی کە دۆسییه‌كانی تێدا بوو، سووتێندراوه.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




