فه‌لاح مسته‌فا بۆ KDP.info: پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین

هەولێر-KDP.info- ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق گفتوگۆكانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش له گفتوگۆكاندا به‌شدارن. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش باس له گرنگیی به‌شداریی كورد و مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش ئاشكرا ده‌كات.
له میانه‌ی به‌شداریی شاندی عێراق بۆ گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و به‌غدا، هه‌فته‌ی ڕابردوو مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕایگه‌یاند: ''ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی مرۆیی بۆ عێراق و له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی "USAID"ه‌وه، 204 ملیۆن دۆلار هاوكاریی عێراق كراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.'' گوتیشی: ''ده‌مانه‌وێت به‌غدا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و هانى بەغدامان دا بۆ ئەوەى ڕێككەوتنى بودجه لەگەڵ حكوومەتى هەرێمى كوردستان بكات. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، باس له گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا ده‌كات و ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا. دەر‌باره‌ی قسه‌كانی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا، فه‌لاح مسته‌فا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لایه‌نی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌و پرسانه، هه‌ولێر و به‌غدان، پێشوازی له هه‌رهه‌وڵێكیش ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییەوە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ڕێگا چاره بدۆزینه‌وه بۆ پرسه‌كان، ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵ ده‌بێت به په‌یوه‌ندیی دروست له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به سه‌قامیگری و ئارامییه له ناوچه‌كه و هه‌موو جیهانیش پێویستیان به‌وه‌یه، بەتایبەت ئه‌مه‌ریكا وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمه‌وه، بۆ ئێمه‌ش له‌دوای ڕاپه‌رینی 1991ەوە كه به‌شدار بوون له پاراستنی كوردستان له ئاسمانه‌وه، ئێمه پێمان خۆشه دۆسته‌كانمان له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و پشتیوان بن له چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه، كه ئه‌و پرسانه ته‌نیا بودجه و نه‌وت نین، ناكرێت هه‌موو گرفته‌كان له‌و چوارچێوەیەدا كورت بكرێته‌وه، ده‌بێت كورد له مه‌سه‌له‌ی به‌شداری له داهات و بڕیاری سیاسی و پرسی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان و پرسی پێشمه‌رگه‌دا به‌شدار بێت، ئه‌مانه هۆكارن ده‌بنه سه‌قامگری بۆ هه‌موو عێراق و بوونی په‌یوه‌ندیی دروست له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه و مایه‌ی خۆشحاڵیه و خۆشحاڵین بە بایه‌خ و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌وروپا بۆ هاندانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ری پرسه‌كان و ڕێككه‌وتنی گشتگیر."
گوتیشی: "بوونی ئه‌و دیالۆگه ستراتیژییه كه له نێوان واشنتۆن و به‌غدا ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له‌م قۆناغه گرنگه، چونكه دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاری و پێشهاتانه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و عێراق دانیشن بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه، كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق خۆشحاڵه كه ئه‌م جاره به‌شداره له گفتوگۆكان، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا ببێته فاكته‌ری باش له‌و شوێنه‌ی پێویسته كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وان دوو وڵاتن خاوه‌نی سه‌روه‌رین و كوردستان وه‌ك یاریكه‌ری سه‌ره‌كی ئاماده‌یه بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا و ڕۆڵی پشتیوانی بگێڕێت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیانه بگه‌نه ڕێككه‌وتن و بۆ كوردستانیش گرنگه نه‌ك ته‌نیا له بواری سه‌ربازی. به‌ڵكو له بواری ئابووری و ته‌ندروستی و وه‌به‌رهینان و كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆ و خوێندنی باڵای كوردستانیش ده‌توانێت سوود وه‌ربگرێت له‌و سێكته‌رانه كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بۆ سیسته‌می حوكمڕانی سوودمه‌ند بێت له‌و ڕێككه‌وتنه."
رایشیگه‌یاند: "ئێمه ده‌ڵێین په‌یوه‌ندیی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و تێكه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و پێشڤه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسییه، ڕاسته وه‌ك قه‌واره كاری خۆمان دەكه‌ین، به‌ڵام له به‌غداش سه‌نگی خۆمان هه‌یه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی عێراق."
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌دا، پۆمپیۆ ڕوئیایی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت: "چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی وزه واژۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. باسمان له‌وه كرد، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌قامگیر له عێراق هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له عێراق به‌ڕێوه بچێت و باسمان له‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا و عێراق چۆن ده‌توانن به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگار كراون. باسمان له ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق كرد.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




