٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئالان حەمەسەعید بۆ KDP: چارەنووسی ساڵی نوێی خوێندن تاووتوێ دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرەتای مانگی داھاتوو، دەكاتە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن و بۆ یەكلاكردنەوەی كاتی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێش، وەزارەتی پەروەردە كۆدەبێتەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی چارەنووسی ساڵی نوێی خوێندن و دەستپێكردنی دەوامی قوتابخانەكان كۆدەبێتەوە و، رەوشەكە تاووتوێ دەكات".

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "وەزارەت گەیشتە ھەر ئەنجامێك، وەك پێشنیاز پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانی دەكات، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت".

بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دەرگای قوتابخانەكان داخران و پێشبینی دەكرێت بە ھۆی بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، پڕۆسەی خوێندنیش گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار