٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەریری: كازمی گوتی زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و دەست بە دانوستانەكان بكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی هەرێمی كوردستان بۆ چوونە ئەمەریكا لەگەڵ كازمی گوتی، كێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بكەین.

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن گوتی، مستەفا كازمی سوپاسی شاندەكەی كردووە بۆ ئامادەبوون و پشتگیریكردنیان لە دانوستانەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بوارە جیاوازەكان. هەروەها داوای كرد بەردەوام بین لە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی لەو یەك دوو رۆژە دران.

هەریری ڕایگەیاندووە، كازمی گوتی كێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بكەین، زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و لە بەغدا ئامادەبن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانوستانەكان بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ـی ڕاگەیاندووە، كازمی سوپاسی سەركردایەتی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشكەشیان كردووە تا بتوانێ كارەكانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بەڕێوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار