٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسنامەیەک لە هێمن هەورامییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بۆ کۆچی دوایی مامم، ( حاجی رەحیم هەورامی) کە رۆژی ١٨ ی ٨ ی ٢٠٢٠ لە دەڤەری هەورامان گیانی سپارد، بە هۆی پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان هیچ پرسەمان بۆ دانەنا، بەلام ژمارەیەکی یەکجار زۆری پرسە نامەو پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیامی هاوغەمی گەشتنە ئێمە. 

بە ناوی خۆم و سەرجەم خزم و کەسوکارەوە، لە ناخی دڵمانەوە ، سوپاسێکی زۆر تایبەت بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کە بە پەیوەندی تەلەفۆنی هاوغەمی و پرسەو سەرخۆشی لێکردین و سەبورییەکی گەورەی ئیمە و کەسوکارمان بوو. هەروەها، لە ناخی دلمانەوە سوپاسی زۆر بەریز جەنابی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەین کە بە پەیوەندی تەلەفۆنی پرسەو سەرەخۆشییان پێگەیاندین. 

زۆر زۆر سوپاسی ئەم کەسایەتی و لایەنە بەڕێزانە دەکەین کە بە تەلەفۆن و پەیامی پرسەو سەرەخۆشی لە پرسەکەمان بەشدار بوون و گەورەییان نواند و سەبورییان پێبەخشین .. 

بەرێز د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە بە تەلەفۆن و پرسە نامە بەشدار بوون .

بەرێز مونا قاوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کە بە پرسەنامەو تەلەفۆن بەشدار بوون. 

بەرێز کاک عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەراندن کە بە تەلەفۆن پرسەو سەرەخۆشییان لێکردین. 

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کە بەپەیوەندی تەلەفۆنی پرسەو سەرەخۆشی لێکردین. 

مەکتەبی سیاسی پارتیمان کە بە پەیامی پرسەو سەرخۆشی و پەیوەندی تەلەفۆنی ئەندامانی بەرێزی مەکتەبی سیاسی لە پرسەکەمان بەشدار بوون. 

بەڕێزان بەرپرس و ئەندامانی نوسینگەی رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی جیگری سەرۆکی پارتیمان 

بەرێزان بەرپرس و ئەندامانی نوسینگەی حیزبی رێزدار کاک مەسرور بارزانی .

بەرێز کاک د. کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان 

بەرێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی

بەریز کاک شالاو کۆسرەت رەسول ئەندامی سەرکردایەتی ی. ن. ک 

بەرێز کاک باپیر کامەلا سکرتیری پارتی کریکاران و رەنجدەرانی کوردستان .

بەرێز کاک خدر روسی 

بەریزان وەزیرەکان و یاریدەدەرانی سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان 

بەرێزان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان 

بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان 

بەرێزان بەرپرسی لق و مەکتەب و دەستەو دەزگاکانی پارتیمان 

بەرێزان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان 

بەریزان لە ئاژانسی پاراستن 

بەریزان فەرماندە و ئەفسەرەکانی فەرماندەیی دژە تیرۆر 

بەریزان لە ئاسایشی گشتی 

بەرێزان فەرماندە و ئەندامانی فەرماندەیی یەکەی ٨٠ 

بەریزان ئەندامانی فەرماندەیی زێرەڤانی 

بەریزان لە ریکخراوەکانی یەکیتی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان 

بەریزان  بەرپرس و کارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوینەرانی حکومەتی هەریمی کوردستان لە ئەلمانیا، یەکیتی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا

کەسایەتیە ئایینی و کۆمەلایەتییەکان .. 

بەریزان بەرپرس و هەڤالانی لقی ١٢ی پ.د.ک کە لە ناشتن و بەخاک سپاردن لەگەل کەسوکار بەشدار بوون. 

هەر بەرێزێکی دیکە کە بە تەلەفۆن ، تێکستی تەلەفۆنی ، لە ڤایبەر و واتسئاپ و نامەکانی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و کۆمێنت و پەیامە دەنگییەکان لە هاوغەمی و پرسەو سەرەخۆشی لەگەڵمان بەشدار بوون. 

ئەم بەشدارییەتان دڵنەواییەکی گەورەی ئیمە و خزم و کەسوکارمان بوو. خودای گەورە پاداشتی بەخێری هەموو لایەکتان بداتەوەو هەمیشە قەرزارباری ئەم لوتف و هاوسۆزی و هاوخەمیە فراوانەتانین. 

 

هیمن هەورامی 

لە جیاتی کەسوکاری خوا لێخۆشبوو حاجی رەحیم هەورامی 

٢١ ی ٨ ی ٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار