٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالد نەرمۆ: پشتیوانی و هاوکاریی ئەمەریکا بۆ پێکهاتەکان هەنگاوێکی گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک - KDP.info - شارەزایەکی کاروباری پێکهاتەکان دەڵێت، پشتیوانی و هاوکاریی پێکهاتەکان لەلایەن ئەمەریکاوە هەنگاوێکی باشە بۆ پێکهاتەکان بۆ ئەوەی زیاتر پاراستوو بن.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان پشتیوانی و هاوکاریی پێکهاتەکانی ئیزدی و مەسیحییان کردووە و بەردەوامن لە هاوکاری و پشتیوانیکردنیان.

خالد نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمەریکا چەندین جار لە ڕیگای بەرنامەی تایبەتەوە هاوکاریی پێکهاتە ئایینی و ئەتنیکییە جیاوازەکانی عێراقی کردووە."

نەرمۆ ئاماژەیشی دا: "پێشتر ئەمەریکا لە ڕیگەی بەرنامەیەکەوە ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان کردبوو."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "ئەمەریکا بڕیاری داوە هاوکاریی زیاتری ئێزدییان بکات، بەڵام بە شێوەیەکی فەرمیی تا ئێستا هیچ نەگەیشتووەتە دەستیان."

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار