٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران ڕێنماییی نوێی بۆ دامەزراندنی پلەباڵاکان بڵاو كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دواین ژمارەی ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا پەسەندی چەند پەیڕەوێك بڵاو كراوەتەوە. بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (چوارەم) لە ماددەی (12)ی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستانی عێراق- ژمارە (2)ی ساڵی (2020) و بڕگەی سێ لە ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، چەند پەیڕەوێكی دەركردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ڕۆژنامەكەدا بڵاو كراوەتەوە لە پەیڕەوی ژمارە (6)ی ساڵی 2020 ، پەیڕەوەی دیاریكردنی مەرجەكانی دامەزراندن لە پلەی باڵا دیاری كراوە لە هەرێمی كوردستان كە بۆ لەمەودوا بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت: دەبێت سەرەڕای هەبوونی مەرجە گشتییەكانی دامەزراندن، هەبوونی پلەی چۆل لە میلاكاتی بۆ دامەزراندن هەبێت و، ئەو كەسەی داوای پلەی باڵا دەكات دەبێت لانی كەم هەڵگری بڕوانامەی زانكۆی بەرایی بێت و شارەزایی و لێهاتووی لە بواری ئەو وەزیفەی لێ دادەمەزرێت هەبێت، هەروەها بە هیچ تاوانێكی ئابڕووبەر، یان جینایەت حوكم نەدرابێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری لەو تاوانانە نەكردبێت كە ڕژێمی بەعس نەخشەی بۆ كێشابێت، یان ئەنجامی دابێت.

لە بەشێكی دیكەی پەیڕوەكەدا هاتووە دەبێت بۆ دامەزراندن لە پلەی بەڕێوەبەری گشتی، یان ئەوانەی مووچەی ئەو پلەیە وەردەگرن لە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانكۆ لانی كەم (10) ساڵ خزمەتی هەبێت و دوو ساڵ لەم خزمەتە كەم دەكرێتەوە بۆ ئەو كەسانەی بڕوانامەی ماستەریان هێناوەتەوە.

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار