٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندرووستی: دۆخەکە زۆر خراپە.. نەخۆشخانەکان پڕبوون لە نەخۆش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان پڕبوون لە نەخۆشی کۆرۆنا، بۆیە ھۆشداری دەدەینە ھاووڵاتیان کە خۆیان بپارێزن، جگە لە خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییەکان چارەی دیکە نیە.

دکتۆر سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن زۆرە و پابەندبوون بە رێنماییەکانیش کەمە، ھەر بۆیە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانیش حاڵەتەکان زۆربوون و، رێژەی مردنیش زیادبووە، لە دوایین ئامار ٢٦کەس بەھۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: "دۆخەکە زۆر خراپە و تاکە چارەسەریش بۆ کەمبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، خۆپارێزی و پابەندبوونی ھاووڵاتیانە بە رێنماییەکان".

بەرزنجی باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی حاڵەتەکان زیاد نەبن و نەبنە ھەزاران حاڵەت، پێویستە ھاووڵاتیان ئەوانەی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا نەبوون، خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەکان بن.

گوتیشی: "ئەو نەخۆشخانانەی لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆرۆنا تەرخان کراون، پڕبوون لە نەخۆش، ئەگەر پێویست بکات نەخۆشخانەی دیکەش دەکەینەوە" .

گوتیشی: "داوامان لەبەغدا کردووە کە ھاوکاریمان بکەن و چاوەڕێ دەکەین دوایین وەجبەی ھاوکاریمان بەدەست بگات، جارێ ھێشتا رەوانە نەکراوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار