مەكتەبی سیاسیی پارتی: سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین.. پەیامەكانتان ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سوپاسنامەیەكی ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە، پەیامەكانتان بۆ جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و مەكتەبی سیاسی و یٔۆرگانەكانی دیكەی پارتیمان لەم بیرەوەرییە شكۆدارەدا، كە ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاری و پێزانینی زۆرمانە.
دەقی سوپاسنامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بە ناوی مەكتەبی سیاسی و یٔەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان یٔاراستەی سەرۆك و سكرتێر و ھەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی حزب و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان و سیاسەتمەدار و حزبە تێكۆشەرەكانی ھەر چوار پارچەی كورستان و، ھەروەھا سوپاسی نوێنەرایەتیی وڵاتان لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و دامەزراوەكانی دەوڵەت و ڕێكخراوەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و، ناوەند و دامەزراوە زانستی و میدیاییەكان و كەسایەتییە یٔایینی و كۆمەڵایەتی و یٔەكادیمییەكان و نوێنەرانی پێكھاتەكان و خەڵكی بەیٔەمەكی كوردستان و سەرجەم یٔەو كەس و لایەنانە دەكەین، كە لە بیرەوەریی (١٦ـی یٔاب)، حەفتاوچوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە پەیام و پیرۆزباییەكانیان لە بەرزڕاگرتنی یٔەم یادە پیرۆزەدا بەشدار بوون..
پەیامەكانتان بۆ جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و مەكتەبی سیاسی و یٔۆرگانەكانی دیكەی پارتیمان لەم بیرەوەرییە شكۆدارەدا، كە ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاری و پێزانینی زۆرمانە، یٔومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەك گوتار و یٔیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەك بخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پێناو بەدیهێنانی یٔامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموكراسی و پێكەوەژیان و فەراھەمكردنی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا.
ھاوكات دەستخۆشی و سوپاسی گەرم یٔاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و كادیر و ڕاگەیاندنكار و یٔەندام و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و سەرجەم یٔۆرگانەكان دەكەین، كە وێڕای پابەندبوونیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزیی تەندروستی، بە جۆش و خرۆش و گیانی پارتایەتی، سەربەرزانە یادی حزبەكەیان، بە چالاكیی جۆراوجۆر و بە تایبەتی لە رێگای دەزگاكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە شكۆدار و پیرۆزتر كرد.
جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و هیوادارین هەرچی زووە قەیران و ناخۆشییەكان كۆتاییان پێ بێت و، ھەر سەركەوتوو بن....
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٩ـی یٔابی ٢٠٢٠




