٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆک.. گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک دەڵێ، گۆڕانکاری لە پارێزگای دھۆک لە ڕووی ئیداری دەستی پێکردووە و، بڕیارە گۆرانکاری لە بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک، ھشیار فەریق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گۆڕانکاری ئیداری لەپارێزگای دھۆک دەستی پێکردووە و، لە ئێستا ئەو بەڕێوەبەرانە دەگۆڕدرێن، کە پێویستیان بە ئەنجوومەن نییە و، لە دەستەڵاتی پارێزگار دایە، چوار بەڕێوەبەر گۆڕدراون، کە ئەوانیش بەڕێوەبەری تەندرووستی و کارەبای زاخۆن، پڕۆسەکە بەردەوامیشە و لە قەزا و ناحیەکانی دیکەش گۆڕانکاری دەکرێن".

ھشیار فەریق گوتیشی: "بڕیارە ئەوانەی پێویستیان بە دەنگدانی ئەنجوومەن ھەیە، سەرەتا ناوی ئەو بەڕێوەبەرانە رەوانە بکرێن، کە دەگۆڕدرێن، دواتر قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، چاوەڕێ دەکەین بۆ ئێمە رەوانە بکرێن و بیانگۆڕین".

گوتیشی: "گۆڕانکارییەکان بەقۆناغ دەبێت و، بەردەوامیش گۆڕانکاری دەکرێت، چونکە بڕیاری گۆڕانکاری ئیداری لە پارێزگای دھۆک دراوە".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار