٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم قەرەبووی جووتیاران دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 120 ڕۆژدا قەرەبووی ئەو جووتیارانە دەكاتەوە كە زەوییەكانیان كەوتووەتە ناو ماستەرپلان، یان پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسەر دروست كراوە.

حوسێن حەمە كەریم، ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەك لە وەزارەتەكانی شارەوانی و داد و كشتوكاڵ پێك دەهێنرێت بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی ئەو جووتیارانەی كە زەوییەكانیان كەوتووەتە ناو ماستەرپلان، یان پێشتر پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لەسەر دروست كراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "لەسەر ئاستی شارەكانیش چەند لێژنەیەكی لاوەكی پێك هاتووە بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەی كە پێش 18ی 12ی 2018 بڕیاری قەرەبوویان هەبووە، قەرەبوو بكرێنەوە، بە مەرجێك كەیسەكانیان یاسایی بێت."

گوتیشی: "كاری لێژنەكان ئەوەیە بە تەواوی كەیسەكاندا دەچێتەوە و لە ماوەی 120 ڕۆژدا وردبینییان بۆ دەكات، بەتایبەت ئەو جووتیارانەی گرێبەستی كشتوكاڵی، یان بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەبووە، دوای تەواوبوونی وردبینی لە كەیسەكان حكوومەت ئەو زەویانەیان لەسەر تاپۆ دەكات كە وەك قەرەبوو پێیان دراوە و بە زەوییەكانی 3% ناسراون."

حوسێن حەمە كەریم گوتیشی: ''ئەو جووتیارانەی پێشتر كارتیان وەرگرتبوو ڕاستەوخۆ زەوییەكانیان لەسەر تاپۆ دەكرێت.''

هێدی كاكەیی 

 

هەواڵی پەیوەندیدار