سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ سلێمانی و چەمچەماڵ خەرج بکرێت

هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت.




