٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی تێکۆشەری گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی تێکۆشەری گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی تێکۆشەری گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر

زۆر خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی ناوادەی کاکە (ئاوارە مەلا محەمەد) کوڕی تێکۆشەر و مامۆستا و ھەڤاڵی ھەمیشە لەیادمان، خوالێخۆشبوو (محەمەد مەلا قادر).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار