٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی گەلی توركمان، بونیادی دیموكراتی و بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموكراتی، 16ی ئاب پیرۆز دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی گەلی توركمانی عێراق و پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستەی پارتی كردووە.

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی گەلی توركمانی عێراق:

((پیرۆزبایی))

هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرەتا پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتیتان لێ دەكەین، بە هیوای بەردەوامبوونی خەباتی سیاسی و دیموكراتیتان تا بەدیهێنانی هەموو ئاواتەكانی گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانەوە.

هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەلی توركمان تێیدا بەشدار بووە و چالاكانە رۆڵی لەو شۆڕشانەدا هەبووە، كە لە كوردستاندا و بە سەركردایەتیی پارتی هەڵگیرساون.

هەڤاڵانی خۆشەویست

ئێمە لە پارتی گەلی توركمان، خۆمان بە بەختەوەر دەزانین بۆ بەشداریكردنمان لەم یادە پیرۆزەدا، كە رۆژێكی پڕشنگدارە لە مێژووی دیموكراسیی ناوچەكەدا.

ئێمە لە پارتی گەلی توركمان، شانازی بە هاوپەیمانیمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، كە لەسەر بنەمایەكی دیموكراسی و هەماهەنگی دامەزراوە كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی ناوچەكەیە، پڕ بە دڵ پیرۆزباییەكی گەرمی یادی دامەزراندنی پارتەكەتان، پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین كە لە سایەیدا زۆربەی پێكهاتەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون، چونكە هەر لە ساتەوەختی لەدایكبوونیەوە رەنگدانەوەی راستەقینەی جەماوەری كوردستان بوو بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوایەتییەكانیەوە.

جارێكی تر و دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەكەین، بە هیوای سەركەوتنی زیاتر لە هەموو مەیدانەكانی سیاسی و ئابووری و دیموكراسیدا .

مەكتەبی سیاسیی پارتی گەلی توركمان 

  16/8/2020  

 

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان:

بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بابەت/ بروسكەی پیرۆزبایی

سەرەتا بە بۆنەی ( 74 ) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر تەمەنی پڕ شكۆی (پارتی دیموكراتی كوردستان)، بە ناوی مەكتەبی سیاسیی (پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان) گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین ساڵ لە دوای ساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێبەرایەتیكردنی گەلی كوردستان سەركەوتنی زیاتر بەدەست بێنێت.

بەڕێزان... گومان لەوەدا نییە (پارتی دیموكراتی كوردستان) هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی رێبەری مەزنی كورد (مستەفا بارزانی) رۆڵێكی هەرە سەرەكیی گێڕاوە لە سەركردایەتیكردنی دۆزی گەلەكەمان و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆری داوە كە بێگومان ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆ بەدی هاتوون، بەرهەمی ئەو قوربانیدانەن.

ئەمڕۆش كە جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە قەیرانی سەختی ئابووری و تەندروستی و سیاسیدایە، هیواخوازین (پارتی دیموكراتی كوردستان) بە رێبەرایەتیی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) وەك هەمیشە رۆڵە سەرەكییەكەی خۆی بگێڕێت و گەلەكەمان لەو قەیرانە هەمەلایەنەیە بگەیەنێتە كەناری ئارام، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هەموو لایەك دەكەین پاڵپشتی ئەو رۆڵەی پارتی و بارزانی بن.

لە كۆتاییدا دووبارە بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) و هەمیشە سەركەوتوو بن.

                                                                                 مەكتەبی سیاسیی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان

16ی ئابی 2020

 

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموكراتی كوردستان:

بۆ بەڕێز/ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 بابەت/ بروسكەی پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم...

بە بۆنەی (74)ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان لە بەڕێزتان و تەواوی ئەندام و لایەنگران و كادیران و پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانتان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و تێپەڕاندنی قەیران و كێشەكان و بەدیهێنانی سەرجەم ماف و داوا ڕەواكانی گەلەكەمان..

دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون

هەر بژین بۆ كورد

مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموكراتی كوردستان

16/8/2020  

هەواڵی پەیوەندیدار