٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندنی پارتی، (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە.

ئەمە دەقەكەیەتی:

  بەڕێزان/بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیر و كارمەندانی كەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات..

بە بۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی(قەڵات تیڤی) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەران دەكەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە رێی بەرنامەكانتانەوە خزمەتی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیری و راگەیاندن و كولتووری بكەن.

كاریگەریی میدیای بینراو زۆر هەستیار و گرنگە، بە تایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆدا بۆ هۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان و رێنماییكردنی بینەران بۆ خۆپاراستن و پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان، بۆیە پێویستە وەك ئەركی سەرشانی هەموو لایەك لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە نیشتیمانییەدا بین.

خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی، لە خزمەت كێشە رەواكانمان و داواكاریی و خواستی هاووڵاتیاندا بن.

جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی (قەڵات تیڤی) دووپات دەكەینەوە و، هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە چالاكی و كارەكانتان بۆ دەخوازین..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٧ـی٨ـی٢٠٢٠

   

هەواڵی پەیوەندیدار