٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. فازڵ نەبی: بەغدا پارەکە دەنێرێت.. دیوانی چاودێریی داراییی ھەردوولا وردبینی لە داھاتی خاڵە سنوورییەکان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کاریگەرییان ھەیە لەسەر ڕێککەوتنی ھەرێم لەگەڵ بەغدا و پێشتریش بە ھەوڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەستی پێ کردبوو بەرپرسێکی پێشووی حکوومەتی عێراقیش دەڵێت، پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی کۆتاییی بە ھەندێ پرس ھێنا کە ببووە گرێکوێرەی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەت.

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی کاریگەریی ھەبووە لەسەر پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا، چونکە ھەر ئەمڕۆ پەیوەندیم بە حکوومەتی عێراقەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووم پارە دەنێرن بۆ ھەرێمی کوردستان."

بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق دەڵێت: "پێشتر ڕێککەوتن ھەبوو لە نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ئەوەی نیوەی داھاتە سیادییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا بکرێت و ئەوانیش لە بەرامبەردا پارە بدەنە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەسەر ھەندێ پرسی سنووری ساردی کەوتە نێوان ھەردوولا، چونکە  بەگوێرەی دەستووریش ناردنی ھێز بۆ خاڵە سنوورییەکان یاسایی نییە."

د. فازڵ نەبی ڕوونی کردەوە: "ئێستا ڕێککەوتن کراوە لەوەی تەنیا دیوانی چاودێریی داراییی ھەردوولا بە ھاوبەشی و ھەماھەنگی وردبینی لە خاڵە سنوورییەکان بکەن، ھەرێمی کوردستانیش لاری نییە لەوەی خاڵە سنوورییەکان بەپێی دەستوور بەڕێوە ببرێن و بە ھاوبەشی، بەڵام ھەرێمی کوردستان ڕێگە نادات وەک باشووری عێراق ھێز ڕەوانەی ئەو سنوورانە بکرێت، لە بەغداوە پێیان ڕاگەیاندووم ئێستا ئەو پرسە چارەسەر کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوو کێشەکە بە تەواوەتی کۆتاییی دێت."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار