پەیامی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسیی وسەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و هەموو ئەندامان و جەماوەری پارتی دەکەم، هیوای سەرکەوتنی زیاتریشتان لە كار و ئەركەكانتان بۆ دەخوازم.
بەهیوام لە قۆناغی داهاتوودا بتوانین پێكەوە لەگەڵ لایەنە بەشدارەكانی حكومەتی هەرێم، زیاتر پەرە بەكاری هاوبەش بدەین لەپێناو پاراستنی دەسكەوتەكان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی ئێستا روبەڕوومان بوونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران




