نوێنه‌ری پێكهاته‌كان: پارتی پشتیوانی پێكهاته‌كان بووه و به‌كرداریش سه‌لماندوویه‌تی
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(11)__2020_08_15_h15m36s17__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. infoinfo- نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن له یادی دامه‌زراندنی پارتیدا په‌یامی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌ویش پشتیوانیی پارتییه له مافی پێكهاته‌كان و ده‌ستی یەکگرتن بۆ بنیادنانی كوردستانێكی ئارام به سه‌رجه‌م ڕه‌نگ و ئایین و پێكهاته‌كانه‌وه.
له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كوردستان بوونی پارتی و پشتیوانیی پارتی له مافی پێكهاته‌كان به گرنگ ده‌زانن، له به‌رنامه‌ی كاری پارتی دیموكراتی كوردستانیش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراقیشدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت مافی پێكهاته‌كان بدرێت و گرنگه ڕێز له بوونیان بگیرێت له كوردستاندا. ئایدن مه‌عرووف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری توركمان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی پیرۆزباییی گه‌رم له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی 76 ساڵه‌ی ئه‌و حزبه‌وه، به‌تایبه‌ت پیرۆزبایی له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و كادیر و جه‌ماوه‌ریان ده‌كه‌ین، پارتی حزبێكی ئه‌ساس و حزبێكی ڕه‌سه‌نی هه‌رێمی كوردستانه كه له ڕابردوو له خه‌باتی سه‌ربازی و سیاسی و ئیستاش له خه‌باتی دیپلۆماسی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه، كه له دروستكردنی كیانی هه‌رێمی كوردستاندا پارتی ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و به‌هیواین سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و په‌یامه".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به به‌رگریكردن له پێكهاته‌كان پارتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكەی عێراق و كوردستانیش زیاتر گرنگیی به پێكهاته‌كان ده‌دات و په‌یوه‌سته به پێكهاته‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمدا و به پراكتیك كاری له‌سه‌ر كردووه، ئه‌مه گرنگه بۆ سیاسیه‌تی پارتی و پێكه‌وەژیانی مافی پێكهاته‌كان و ئه‌م پرسه‌ش گرنگه زۆر".
رایشیگه‌یاند: ''گرنگه پێكهاته‌كان به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵام گرنگه ئه‌مه بكرێته ده‌ستوور و قانوونی و به‌شدارییان جێگر بكرێت و له‌ناو ده‌ستووردا مافه‌كانیان جێگیر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش گرنگه پارتی ببێته دافعێكی گرنگ و مافی پێكهاته‌كان نه‌فه‌وتێت."
هاوكات یەروانت نیسان ماركۆس، نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌سایه‌تیی سیاسیی ئه‌رمه‌نی له كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ڕۆژی 16ی ته‌باخ پیرۆزبایی له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، پارتی سه‌ره‌تا به ناوی پارتی دیموكراتی كورد بوو، دواتر وه‌ك ڕێزگرتن بۆ پێكهاته‌كان ناوه‌كەیان گۆڕی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ڕێزگرتنه له فرەنه‌ته‌وه و پێكهاته و ئایینه جیاوازه‌كانی كوردستان، پارتی وه‌ك حزبی سه‌ره‌كی و ڕه‌سه‌نی كوردستان گرنگ بووه بۆ له‌نگه‌ری كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی كوردستان له شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری و زلهێزه‌كان".
رایشیگه‌یاند: ''جددیه‌ت له پارتییه‌وه دیاره بۆ به‌رگرتن له مافی پێكهاته‌كان، هه‌ركاتێك هێرشی بكرێته سه‌ر پێكهاته‌كان پارتی به‌رگری ده‌كات له پێكهاته‌ی حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشكی خۆیشی بێت پێكهاته‌كان فه‌رامۆش ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی گرنگه له ئاستی حزبه‌كانی دیكه چاوی لێ بكرێت و له ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه‌ش به‌خێر بۆ پارتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه پارتی به‌م هه‌نگاوه خۆی هێناوه‌ته ئاستی دامه‌زرا‌ندی ده‌وڵه‌تێک كه له عێراق و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌موێنه بووە."
ده‌شڵێت: "پارتی بۆ پشتیوانی له پێكهاته‌كان ته‌نیا گوتار نه‌بووه، ئه‌وه‌تا له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌ڵكی پێكهاته‌كانی داناوه و به كرداری توانیویه‌تی پشتیوانی له پێكهاته‌كان بكات".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




