مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد حەمە ئیبراھیم و سەدرەدین خدر دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد حەمە ئیبراھیم
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دەڤەری پشدەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حەمە حاجی ئیبراھیم باوزی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردویش بە بەھەشتی بەرین شادبكات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
________________________________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەدرەدین خدر
بەداخەوە هەواڵی كۆچی ناوەختەی كادیر و ھەڤاڵی تێكۆشەر خوالێخۆشبوو (سەدرەدین خدر) ناوسراو بە (رۆڤین قەراجی)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردویش بە بەھەشتی بەرین شادبكات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ـی ٨ـی ٢٠٢٠




