٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد شوکری: ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ھەر وەبەرھێنەرێک لە ئەنجامدانی پڕۆژەکەی کەمتەرخەم بێت، زەویەکەی لێ وەردەگرنەوە و مۆڵەتەکەشی ھەڵدەوەشێننەوە، تەنھا ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە.


دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی داوە، کە ھەر وەبەرھێنەرێک کەمتەرخەم بێت و پڕۆژەکەی ئەنجام نەدات، مۆڵەتی پڕۆژەکەی ھەڵوەشێننەوە و زەویەکەشی لێ وەردەگرنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".


سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لە شوێنێک ١٠پڕۆژە و لە شوێنێک ٨ پڕۆژە و لە شوێنێک ٣ پڕۆژە، کە دەکاتە ٢١ پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێندراونەتەوە".


گوتیشی: "بەردەوام دەبین لەو کارە و لەھەر شوێنێک کەمتەرخەمی ھەبێت، پڕۆژەکانیان ھەڵدەوەشێنینەوە".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار