كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی و پارتی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له هاوینه‌هه‌واری دووكان كۆ بوونه‌وه، دووای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی شه‌ش خاڵییان بڵاو كرده‌و‌ه، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كەدا باس له جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنی 4ی ئایاری 2019ی نێوان هه‌ردوو حزب، پشتیوانیكردنی حكوومه‌ت له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی كۆرۆنا و دارایی، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو حزب له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت دیراسه‌ی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی داهاتووی هه‌ردوو حزب له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
11ی ئابی 2020
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دووكان كۆ بوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان لەباره‌وه وه‌رگیرا.
یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزا كراوه و له هه‌موو ڕوویەكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به شێوه‌یه‌ك كه هاوكاریی حكوومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و باشتركردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا ڕێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێ بكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌رشوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م/ ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوور بگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگەی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێك دێت بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هاوهه‌ڵوێستیی هه‌ردوولا كۆك بووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هاوبه‌شی و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سوودوه‌رگرتن له كات و زووتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئەنجام بدرێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




