٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان سەبری: ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێک کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییش دەڵێت، لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێک کەوتوون و تەنیا ھەندێ وردەکاری ماوە بۆ ڕۆژی سێشەممە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن سەردانی بەغدا دەکات، ھەردوولا گەیشتوونەتە بنەما بنەڕەتییەکان و ھەندێ وردەکاری لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا ماوە."

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕۆژی سێشەممە بۆ تەواوکردنی ئەو وردەکارییانە شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا."

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، د. ڤیان سەبری دەڵێت: "بێگومان مەبەست لە وردەکاری، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام زانیاریم نییە لەسەر وردەکاری لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەوە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار