کەمپینی به‌خشینی پلازمای خوێن له كوردستان ڕاگه‌یاندرا

ھەولێر-KDP. info- توشبوونی كۆرۆنا هه‌رێمی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لاوی خۆبه‌خشەوە كه‌مپینی به‌خشینی پلازمای خوێن ڕاگه‌یه‌ندراوە و ده‌ڵێن هاووڵاتیان زۆرباش به‌ده‌مه‌وه‌هاتنیان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن چاكبووه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گشتی به‌شداری بكه‌ن.
بڵند فاتیح میراوده‌لی چاكبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رپەرشتیاری كه‌مپینی به‌خشینی پلازمای خوێن له كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كه‌مپینی به‌خشینی پلازمای خوێن له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌له‌بجه و قه‌زای ئاكرێ، ده‌ستی پێ كردووه و هاووڵاتیانێكی زۆر پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و ناوی خۆیان ده‌نووسن بۆ به‌خشینی خوێن، ئێمه له‌گه‌ڵ بانكی خوێن له پارێزگا و قه‌زاكان ڕێك که‌وتووین ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ڕۆن هه‌ر كه‌س و له بانكی خوێنی سنووری خۆیان خوێن ده‌به‌خشن و هاوكارانی ئێمەش له‌وێ ئاماده ده‌بن."
بڵند فاتیح میراوده‌لی ده‌ڵێ: "بۆ ئه‌م كه‌مپینه 30 كه‌سی خۆبه‌خشین و ئێستا زیاتر پلازمای خوێنمان مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گیانی هاونیشتمانیانمان بپارێزین و، خوێنیشمان ده‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشیی تالاسیمان، بۆیه ئه‌م كه‌مپینه دوو ئامانجی هه‌یه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا و تالاسیما."
فاتیح میراوده‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "هاووڵاتیان زۆر باش پێشوازیمان لێ ده‌كه‌ن و پێوه‌ندیی باش كراوه به كه‌مپینه‌كه‌مانه‌وه له هه‌موو كوردستان چاكبووەوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕن تا خوێن ببه‌خشن، كه‌مپنه‌كه ئایینی و نیشتمانی و مرۆڤدۆستیه و داوا ده‌كه‌ین زیاتر هاووڵاتیان له به‌خشینی خوێن به ده‌ممانه‌وه بێن و خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌كان چاویان له به‌خشینه‌كانی ئه‌وان و ڕه‌حمی خوای گه‌وره‌یه."
میراوده‌لی زیاتر گوتی: "ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ به‌خشینی پلازمای خوێن چاكبووه‌وەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنان، یان ئه‌وانه‌ی خوێن به نه‌خۆشی تالاسیما ده‌به‌خشن، ژماره‌كانیان سه‌یڤ ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فتەیە پێوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و هه‌ركه‌س و له سنووری خۆی دەڕواته بانكی خوێن خوێنه‌كه‌ی دەبه‌خشێت".
میراودەلی دەشڵێت: "ڕێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا له كوردستان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌ك جیاوازه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه جیاواز له بیروباوڕی حزبی و شارچیه‌تی خوێن ببه‌خشین، ئێمه دواجار هاووڵاتیی یه‌ك نیشتمانین و ده‌بێ خوێنی هاووڵاتیه‌كی سلێمانی ببێته هۆی ڕزگاركردنی گیانی هاونیشتمانیه‌كی هه‌ولێر و پلازمای خوێنی هاونیشتمانییه‌كی هه‌ڵه‌بجه ڕزگاركه‌ری گیانی هاونیشتمانیه‌كی دهۆك بێت."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "پلازمای خوێنی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و پلازمای خوێنی ئاكرێ بۆ دهۆك ده‌بێت. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی ئامبوڵانسی تایبه‌ته‌وه خوێنه‌كه له بانكەکانی خوێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌گوازێته‌وه."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




