٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20020/8/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (44) مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار