سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/8/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، به‌بۆنه‌ى یادى 44 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان و سه‌كردایه‌تى و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، ڕۆڵ و مێژوو و تێكۆشانى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆوه شه‌هیدانى حزب و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستانى به‌بیر هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌كاركردنى لایه‌ن و پێكهاته كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆى و سه‌كردایه‌تیى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیدا خواست.




