٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران ژمارەیەک گوند دەکرێنە گەشتیاری

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ڕایگەیاند، لە پلانی گەشتوگوزاردایە کە گوندەکان بکرێنە شوێنی گەشتیاری و لە سنووری قەزای ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر و سۆران چەند شوێنێک دیاری کراون بۆ پرۆژەی سەردەمیانەی گەشتیاری لەو شوێنانە.

بارزان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پلانمان دانابوو بەر لەوەی کۆڕۆنا بێت گرینگی بە گوندەکان بدەین بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و ماستەرپلان و زانیاری لەسەر گوندەکان کۆ کراوەتەوە، ھەروەھا ئەو شوێنانەی دیاری کراوان ھەریەک لە دۆلی ئاکۆیان و مەلەکان و گەلی فەقێیان و گەرەوانی سەروو و سەران و بنەكاول لە سنووری ھەرچوار قەزاکە دیاری کراون، بەڵام بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە پلانەکە دووا کەوتووە .''

بارزان محەمەد ئەوەیشی ڕاگەیاند: "لە داھاتوودا کار لەسەر گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکان دەکەین، کە خەڵکی گوندەکان ھان دەدەین خانوو لەسەر شێوازی کۆن دروست بکەن، تا ئەو دیمەن و سرووشتە جوانە و بەرھەمی خۆماڵیی گوندەکان وەکو خۆی بمێنێتەوە."

ناوبراو دەشڵێت: "ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان حکوومەت گرینگیی تایبەت بە گوندەکان دەدات بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران، لەگەڵ باشتربوونی بارودۆخەکە ھەموو پرۆژەیەکی گەشتیاری لە ئەو گوندانەی دیاری کراون جێبەجێ دەکەین.''

جەختی لەوەش کردەوە: "تەنیا لە ماوە ی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا سەرووی 40 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆرانیان کردووە، بازاڕ و شوێنە گەشتیاراییەکان بووژانەوەی باشیان بەخۆوە بینیوە و ھێزی کار بە شێوەیەکی باش جووڵاوە."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار