سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی، تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە پرسە نامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئهمڕۆ بههۆی تێكچوونی باری تهندروستی، گیانی لهدهستدا.




