گوتەبێژی تەندروستی دھۆک: تەرخانکردنی یەک ملیار دینار بۆ دھۆک ھاوکاریەکی باش دەبیت بۆ ئێمە

دھۆک-KDP.INFO- گوتەبێژی تەندروستی دھۆک گوتی، تەرخانکردنی یەک ملیار دینار لەلایەن سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای دھۆک ھاوکاریەکی باش دەبیت بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین ھەم ئۆکسجینی زیاتر دابین بکەین و ھەمیش پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا بەردەست بکەین، چونکە بڕیارە لە دھۆک دوو کارگەی دیکەی ئۆکسجین دروست بکرێن.
گوتەبێژی تەندروستی دھۆک، ھەمزە رزیکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لە ھەموو نەخۆشخانەکان ئۆکسجینی پێویستمان ھەیە و دوو کارگەی دیکەش لە دھۆک دروست دەکرێن".
ھەمزە رزیکی گوتیشی، تەرخانکردنی یەک ملیار دینار بۆ پارێزگای دھۆک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ دابین کردنی ئۆکسجینی زیاتر ودابین کردنی پێداویستی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا.
رزیکی باسی لەوەش کرد، ھۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکان ئەگەر شارەوە بووبن ئێمە پلانی خۆمان فراوانتر کرد ئەویش لەرێگەی زیادکردنی پشکنینەکان و ئەگەر پێشتر رۆژانە ٣٠٠ پشکنینمان ئەنجامدابێت، ئێستا کردوومانە بە ھەزار پشکنین، بۆیە ئێستا ژمارەی پشکنینی ئێمە لە پارێزگاکانی دیکە زیاترە، لە ماوەی ٢٤سعاتی ڕابردوو ٢ھەزارو٢٢٩پشکنین ئەنجامدراون.
وتیشی، ئەگەر ژمارەی پشکنین زیاد بێت ژمارە حاڵەتەکانیش زیاد دەبن، بۆیە ئێمە لە پلانی خۆمان سەرکەوتوو بووین.
بڵند ئیبراھیم




