كورد ده‌یه‌وێت له هه‌مواری یاسای دادگای فیدڕاڵی‌دا سه‌نگی هه‌بێت
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_08_05_h19m30s34__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- دووای خانه‌نشینبوونی دادوه‌ری دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت یاسای ئه‌و دادگایه هه‌موار بكرێته‌وه، كورد ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌ك یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه کە بڕیاره‌كان به‌كۆی ده‌نگ بدرێن و كورد بتوانێت ڕێگه بگرێت له هه‌ر بڕیارێك دژی كوردستان بێت.
د. مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕێكکه‌وتنی كۆتایی نه‌كراوه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵیی عێراق، هه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یاساكه هه‌موار بكاته‌وه".
مه‌یاده نه‌جاڕ گوتیشی: "ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت هه‌مواری یاساكه له به‌رژه‌وندیی هه‌موو گه‌لان و هەموو تاكێكی عێراق بێت، كورد ده‌یه‌وێت یاساكان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌موار بکرێتەوە و ده‌ربچوێندرێت و مافه‌كانی كوردی تێدا پارێزراو بێت و دادوه‌ره‌كان بێلایه‌ن بن نه‌وه‌ك حزبی و، داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ی یاسا و هاووڵاتییان بن".
ئەو زانیاریی زیاتری دەدا و ده‌ڵێت: "لایه‌نی شیعه زۆرینه‌یه و له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقدا به زۆرینه و كه‌مینه یاساكان تێ ده‌په‌ڕێنن، هه‌میشه له‌و یاسایانه‌ی به زۆرینه و كه‌مینه تێ‌یان په‌ڕاندووه ئێمه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردووه و زانیومانه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق نییه".
له دادگای فیدڕاڵیی عێراق شیعه زۆرینه‌یه، ئەو دادگایە لە 9 دادوه‌ر پێک هاتووە، كورد دوو دادوه‌ری هه‌یه. لەو دادگایەدا نابێ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كان به زۆرینه و كه‌مینه تێ بپه‌ڕێندرێت، بۆیه داوای ئه‌وه كراوه له یاساکە بە شێوەیەک هەموار بکرێتەوە کە به كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كان بدرێن".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




