٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی به‌هاره‌ى خۆى راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2020، ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 2020/7/31، كۆتایی دێت، پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهێنانی (خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)یدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار