وەزیری پێشمەرگە:ئێستا دۆخه‌كه ته‌واو هه‌ستیاره، ئه‌ركی هه‌مووانه یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین

ھەولێر-KDP.info- شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی هه‌رێم، وا ده‌خوازێت له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر یهكههڵوێستتر بین.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 6 ی ئاسایی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌م، بریتیی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر (دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ره‌وشی ئێستای ناوچه سنوورییه‌كان).
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان خوێنده‌وه و دواتر ده‌رگای پرسیار به‌رووی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی دۆخی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان باش نیه و به‌رده‌وام له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی تا پێكه‌وه خاڵی هاوبه‌ش دابنێن به‌ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه، كه بۆته مه‌یدانی چالاكی و كار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ووتیشی: پێشووتر هۆشداریمان داوه، كه پاراستنی سه‌رو ماڵی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی و ئه‌و هێزانه‌یه كه له‌و ناوچانه‌دان.
له بارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی باش چوونه‌ته پێش و له هه‌وڵداین هه‌رچی زووه بگه‌ینه رێككه‌وتن.
له‌سه‌ر پرسی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی سالێكی ئه‌ركماندا كاری زۆر و قسه‌ی كه‌ممان كردووه، هه‌ر له‌رێكخستنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی نوێی لیواكان، نه‌هێشتنی ئابوونه‌ی حزبی، ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای سیاسی و به‌دیسپلین كردنی ئه‌ركی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت و له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ناو یاسای چاكسازی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له به‌رامبه‌ر په‌لامار و پێشێڵكارییه‌كانی سه‌رسنوور، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: به‌پێی مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێگریكردن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێڵكاریهك كه ده‌كرێته سه‌ر سنووره‌كانی.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینین، دراوسێتی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن و ئاشتیی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بێت. له‌مڕوەشه‌وه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی بۆ كێشه‌و گرفته‌كان كردووه.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، جێگه‌ی داخه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی و وێڕای زیانی گیانی زۆر، به هه‌زاران خه‌ڵك ئاواره بوون و به سه‌دان گوند و دێهات وێرانكراون، سه‌ڕه‌رای سوتانی پوش و پاوانی هاوڵاتیان، بۆیه هه‌رچی زووه پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕبخات تا به‌ر به‌و وێرانكارییه بگیرێت و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیشی كرده‌وه، چه‌ندین جار به به‌رپرسانی په‌كه‌كه راگه‌یاندراوه، چیتر بیانوو نه‌ده‌ن به توركیا و له‌و ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بهزهرهرو زیانی گوندنشینان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته‌وه، هیواشی خواست له‌بری زمانی چه‌ك. زمانی گفتوگۆ و دیاڵۆگ بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و شه‌ڕو ماڵوێرانی له وولاتی ئێمه‌و هه‌موو لایه‌ك دووربخرێته‌وه.
له‌كۆتایشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه، په‌لامار و له‌شكركێشیه‌كانی سه‌رسنوور، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش، پڕۆسه‌ی ته‌عریبی ناوچه كوردییه‌كان، پرسی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری و دۆخی سه‌ختی دارایی، هه‌رێمه‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه‌و، وا ده‌خوازێت هه‌مووان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی باڵای نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی دابین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی مه‌ترسیداری ئێستای هه‌رێمی كوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەخت و دژوارە.




