٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕواندزی: لەگەڵ ئیدارەی خۆجێی سۆران لە ھەماھەنگیداین بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسی لقی ١٠ی سۆرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەکار بوو، بەرپرسەکەی پارتی لە سۆران دەڵێت،  ''تا پێمان بکرێت وەک پارتی خزمەتی خەڵکی ناوچەکە دەکەین''.

عەبدولواحید ڕواندزی، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی لە سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕاستە وەک بەرپرسی لق دەسبەکار بوومە و بەڵێنمان بە خەڵکی سنووری قەزای سۆران و لقی ١٠ داوە بە شێوازێکی سەردەمیانە درێژە بە خەباتی پارتایەتیی خۆمان بدەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئەرکەکانمان لە سۆران."

بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەڵێت: "دەڤەری سۆران و لقی ١٠ یەکێکە لەو دەڤەرانەی لە سەردەمی شۆڕش خزمەتی پێشمەرگەیان کردووە و خەڵکێکی شۆڕشگێڕ لەو سنوورە ھەن."

عەبدولواحید ڕواندزی جەختی کردەوە: "پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەش بە حەوزی سۆران و دەوروبەری کراون، بەڵام ھێشتا پێویستی بە ئاوڕدانەوەیە و ئێمەیش وەک پارتی لەو سنوورە لەگەڵ ئیدارەی خۆجێی سۆران لە ھەماھەنگیداین بۆ ئەوەی لەگەڵ باشتربوونی ڕەوشەکە ئەو پڕۆژانەی ماون جێبەجێ بکرێن."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار