٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دایكى شه‌هیدان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خورشید عوسمان یووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دایكه‌ عایشه‌ى دایكى شه‌هیدان كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دایكى شه‌هیدان، پرسه‌ى دایكه‌ عایشه‌ى به‌ پرسه‌ى خۆیان زانى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهربانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واییش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز خورشید عوسمان یووسف، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌ى دایكى شه‌هیدانى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار