٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحما خەلیل: ئاوارەكانی شنگال جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئاوارەكانی شنگال تا ئێستا١٠٠ھەار كەسیان گەڕاونەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە ھۆی ھاوكارینەكردنیانەوە، جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە، چونكە دەگەڕێنەوە شوێنێك كە ھیچ خزمەتێكی نەكراوە.

مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گەڕانەوەی ئاوارەكان لە كەمپەكانەوە بۆ شنگال بەردەوامە و لە ئێستادا رۆژانە دەگەڕێنەوە، كە ٨٠%ی خەڵكی شنگال ئاوارە بوون، بەڵام بەداخەوە كە دەگەڕێنەوە، نە ھیچ ھاوكارییەكیان دەكرێت و نە ھیچ خزمەتێكیشیان دەكرێت".

قایمقامی شنگال گوتیشی: "ئاوارەكان تا ئێستا ١٠٠ھەزار كەس گەڕاونەتەوە، بەڵام بەداخەوە جارێكی دیكە لە ئاوارەییەوە بۆ ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بە ھۆی بێخزمەتی و ھاوكارینەكردنی حكوومەتی عێراق بۆ ئاوارەكان".

دەشڵێ: "داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە ھاوكاریی ئاوارەكان بكەن و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكەن، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھاوكارییەكیان نەكردوون".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار