راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە لوقمان رەشیدی دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی میدیاکار لوقمان رەشیدی دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
ھەڤاڵ و میدیاکاری بەڕێز لوقمان رەشیدی
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، لەم بۆنە خەمناکەدا ھاوبەشی خەمیتانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان




