٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی یانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی (11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ رێكخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان...

بە بۆنەی (11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێكۆشەرەكەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی.

رۆڵی بزووتنەوەكەتان لەم قۆناغە سەختەدا بۆ پتەوكردنی سەقامگیریی و بەهێزكردنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێم و دامودەزگا شەرعییەكانی و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی، نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ بەدیهاتنی مافە هاوبەشەكانمان کە ئەمەش جێگای شانازییە.

ئێمە لە كاتێكدا ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، کە هاوكات رەوشی ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە، بە قۆناغێكی گرنگ و هەستیاردا تێدەپەڕێ بەجۆرێك قەیرانێكی ئابووری و تەندروستی سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە، زیاتر جەخت لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی دەكەینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانە و پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانمان.

هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هاوپەیمانییەتی و هەماهەنگییەی نێوانمان زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین و شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستانیی كاربكەین بۆ تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم چارەسەرکردنی گیروگرفت و كێشەكان و دابینكردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٥ـی٧ـی٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار