نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگهریى ژاپۆن ده‌کات

له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و به‌خێرهێنانى خاتو یۆشیكۆ، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركى تازه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها ویستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ژاپۆن و ئاماده‌ییى هه‌رێمى بۆ پێشوازى له وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى وڵاته‌كه‌یان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان بۆ هاوكارییه‌كانى ئاژانسى هاریكاریى نێوده‌وڵه‌تیى ژاپۆنى (جایكا) له هه‌رێمى كوردستان كه ماوه‌یه‌كى درێژه له هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ هاوكارییه مرۆییه‌كانى ژاپۆن بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و پێدانى قه‌رز به حكوومه‌تى عێراق و دابینكردنى به‌شى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى حكوومه‌تى ژاپۆنى كرد.
لاى خۆیه‌وه خاتوو یۆشیكۆ سوپاسى پێشوازى و پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى ژاپۆنى بۆ كاركردن له هه‌رێم و هاتنى ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته گه‌ڕ، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ژاپۆن پشتگیرى له سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگیى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له سه‌قامگیریى عێراقدا، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش له دیداره‌كه‌دا، تاوتوێ كران.




