کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەست پێدەکات

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات و، تێیدا وادەی کۆبوونەوە و کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتوو دیاری دەکات.
مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و جێگر و سکرتێر کۆدەبنەوە و، تێیدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت، کە لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەکە و پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەکە دەست پێدەکات".
قەھوەچی گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وادەی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان و کارنامەی کۆبوونەوەش دادەنێن.
دەشڵێ. سەرۆکی پەرلەمانیش لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکات بۆ دانانی کاتی کۆبوونەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکە.
بڵند ئیبراھیم




