٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆریای باشوور، بڕیاریدا بە بڕی 400 هەزار دۆلار هاوکاری هەرێم بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کۆریای باشوور لە رێگای کۆمپانیای پۆسکۆ، پێنج هەزار کیتی پشکنینی کۆرۆنای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەمان کۆمپانیا وێستگەی کارەبای خەباتی خستەگەڕ.

لە راگەیەندراوێک کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ دۆستایەتی و پاڵپشتی و متمانە لە نێوان پۆسکۆ و کۆرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکوومەتی کۆریا بڕیاریداوە بە بڕی 400 هەزار دۆلار هاوکاری دیکەی حکوومەت هەرێمی کوردستان بکات.

ماوەی 15 ساڵە حکوومەتی کۆریا پرۆژەی پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکات و چەندەها نەخۆشخانە و قوتابخانەی کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار