٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێم و ئێران و توركیا ١٦ملیار دۆلارە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و ھەردوو وڵاتی توركیا و ئێران بەردەوام لە زیادبووندایە و، ئەوەی توركیا گەیشتووەتەوە ئاستی پێش كۆرۆنا و لەگەڵ ئێرانیش پلان دانراوە بگاتە ٢٠ملیار دۆلار ساڵانە، بۆیە لە ئێستادا ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا دەگاتە ١٦ملیار دۆلار.

نەوزاد ئەدھەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "دۆخی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان زۆر باش بووە و لە ئێستادا تەنھا جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران ١٢ملیار دۆلارە، كە تەنھا لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دۆلارە ساڵانە و، پلانیش دانراوە بگاتە ٢٠ملیار دۆلار".

ئەدھەم گوتیشی: "رۆژ بەڕۆژ ھەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئەو دوو وڵاتە زیاتر بێت، تا ئەوەی مەبەستمانە، بگاتە ئەو ئاستە".

لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیاش، ناوبراو روونی كردەوە: "لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا گەیشتووەتە ئاستی پێش كۆرۆنا و ھەموو كەلوپەلێك ھاوردە دەكرێت، كە ساڵانە ئەویش نزیكەی ١٢ملیار دۆلارە".

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار