لە دوو ڕۆژی دابێ ١٥٠ مێگاوات کارەبا بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت

هه‌ولێر - KDP,info - به‌رده‌وام تواناییی به‌رهه‌مهێنان و چاكسازی له كاره‌با به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش وای كردووه ئەمساڵ كاتژمێره‌كانی دابەشکردنی كاره‌با له ئاستێكی باش‌دا بێت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، هه‌نارده‌ی كاره‌با بۆ كه‌ركووك و مووسڵ ڕاگیراوه کە 200 مێگاوات بوو، له دوو ڕۆژی داهاتووش 150 مێگاوات كاره‌بای نوێ دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كوردستان.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی 14ی ته‌مووز، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمیی خه‌بات كرایەوە کە توانای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و ئێستا یه‌كه‌یه‌كی ئەو وێستگەیە به تواناییی بەرهەمهێنانی 150 مێگاوات كاره‌با له كاردایه".
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له دوو ڕۆژی داهاتوو یه‌كه‌ی دووه‌می وێستگه‌ی هه‌ڵمیی خه‌بات ده‌كه‌وێته كار کە تواناكه‌ی بەرهەمهێنانی 150 میگاوات كاره‌بایه و وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆی كردووه".
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "به‌رده‌وام سێ تیم له وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمیی خه‌بات كار ده‌كه‌ن و گرنگیی ئه‌م وێستگه‌یه ئه‌وه‌یه به هه‌ڵمی ئاو كار ده‌كات، بۆ دروستكردنی ئه‌و هه‌ڵمه ئێمه نه‌وتی ڕه‌ش به‌كار ده‌هێنین کە كه‌مترین تێچووی هه‌یه. وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ زیاترین كاتژمێره‌كانی كاره‌با به هاووڵاتییان بدات، هه‌موو هه‌وڵی خۆیشی له‌و پێناوەدا به هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت خستووه‌ته گه‌ڕ".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با زیاتر گوتی: "له مانگی 5ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ی كاره‌با له وێستگه‌ی خورمه‌ڵه‌وه بۆ پارێزگاكانی كه‌ركووك و مووسڵ ڕاگیراوه کە بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 200 مێگاوات كاره‌با بوو، ئێستا داخلی تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیی كوردستان كراوه‌ته‌وه، حكوومه‌ت خۆی ئێستا سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كه دابین ده‌كات، بۆیه كاره‌باكه‌مان له پارێزگای كه‌ركووكیش بڕی، چونکە ئاماده نه‌بوون سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كه دابین بكه‌ن".
"پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با به هاووڵاتیان له‌م دۆخەی قه‌یرانی دارایی و بوونی گرفته‌كان ڤایرۆسی كۆرۆنادا له ئاستێكی باشدایه و ویستی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌یه زیاتر ڕه‌وشی كاره‌با چاك بكه‌ین، له دوو ڕۆژی ئاینده‌وه توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان ده‌گاته زیاتر له 3200 مێگاوات كاره‌با.'' ئومێد ئه‌حمه‌د وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




