٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی ( مراد ، سامی ، نەزیر ) . هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ).

سەرۆکی حکومەت لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی و  ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان. چونکە ئەو دەسکەوتەکانی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە .
 

هەواڵی پەیوەندیدار