٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد حەمە سالح و خانەوادەی رەسوڵ ئەحمەد ھێرۆیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی محەمەد حەمە صالح

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو(محەمەد حەمە صالح).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەی رەسوڵ ئەحمەد ھێرۆیی

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو(رەسوڵ ئەحمەد ھێرۆیی) ناسراو بە (رەسوڵ سارمە) مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار