حكوومه‌ت بوودجەیه‌كی نوێ بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كات

گەرمیان-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و پاش به‌دوواداچوون بۆ كێشه و گرفتی كه‌رتی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاری دا بوودجەیه‌كی نوێ بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی گه‌رمیان دابین بكات.
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵامان كرد له گه‌رمیان کە تایبه‌تە به كۆرۆنا و سه‌ردانی نه‌خۆشانی كۆرۆنام كرد، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رپرشتیاری یه‌كه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان كۆ بووینه‌وه و گوێمان له داواكاری و كه‌موكوڕییه‌كان گرت و، داوامان كرد پێویستییه‌كانیان بۆ ئێمە به‌رز بكه‌نه‌وه".
سامان به‌رزنجی گوتیشی:" گه‌رمیان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه لای حكوومه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی پێمان گوتن كه‌موكوڕییه‌كانتان ده‌ستنیشان بكه‌ن و بۆمانی بنێرن، ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوودجەی تایبه‌تتان بۆ دابین ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له بوودجەی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوودجە بۆ گه‌رمیان دابین كراوه و له پاره‌ی عێراقیش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پشكی گه‌رمیانمان دابین كردووه و بوودجەیه‌كی تریشی بۆ دابین ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: "تووشبووانی كۆرۆنا له گه‌رمیان وه‌ك ناوچه‌كانی تری كوردستان زۆره، ئاستی مردن به كۆرۆنا له گه‌رمیان به قه‌ده‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێره، کە ده‌كاته 3% و ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وەش 51%، هۆكاری فراوانیی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بوون و له ماوه‌ی پێشوو نه‌بوونی متمانه به‌و نه‌خۆشییه وای كرد گه‌رمیانێكی بێ كۆرۆنا تووشی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆرۆنا بكات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ





