نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌لامه‌تى بۆ میرى كوێت ده‌خوازێت

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ میرى كوێت خاوه‌نشكۆ شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ى بۆ جه‌نابیان ئه‌نجام درابوو، خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى و پیرۆزبایى لێ‌كرد، له خواى مه‌زنیش هیواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/7/2020 له نامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها هیواى ته‌ندورستییه‌كى باش و ته‌مه‌نى درێژى بۆ خاوه‌نشكۆ میرى كوێت و به‌رده‌وامیى پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تى كوێت له سایه‌ى جه‌نابیاندا خواست.




