پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل شاوێسی، بانگخواز و کەسایەتیى دیارى هەولێر ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له هه‌ولێر کۆچی دوایى كرد.
هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واییش بداته هه‌موو لایه‌ك.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
17/7/2020




